گەیاندن بەخۆڕاییە بۆ داواکاری زیاتر لە 200 هەزار دینار

Rawle  |  کۆد: 500064  |  بارکۆد: 4251166500064

هایدرۆفلێکس


هایدرۆفلێکس

عازل و ماددەیەکی لاستیکیی بەهێزکراو بە ڕیشاڵ (فایبەر)

هایدرۆفلێکس، پێشکەوتووترین ماددەی شلە بۆ چارەسەرکردن و ڕاگرتنی دەستبەجێی دزەکردنی ئاو. ئەم بەرهەمە بە ڕیشاڵی بەهێز (فایبەر) دەوڵەمەند کراوە و خاوەنی لاستیكییەتێکی زۆر بەرزە، کە دەبێتە هۆی داپۆشین و معالجەکردنی دەستبەجێی درزەکان—تەنانەت لە ژێر ئاو یان لە کاتی بارانی بەخوڕدا. ئەگەر کێشەی ئاودانی حەوز و مەلەوانگەت هەبێت، یان درز و تەقیوی دیوار و سەربانی خانوو و باڵەخانەکەت؛ هایدرۆفلێکس لە ساتەوەختی بەکارهێنانیدا بەربەستێکی دژەئاوی متمانەپێکراو و بێوێنەت بۆ دروست دەکات.

بۆچی باشترین چارەسەرە بۆ ڕاگرتنی دزەکردنی ئاو؟
  • کار دەکات لەسەر ڕووی تەڕ و وشک: دەکرێت ڕاستەوخۆ لە ناو ئاوی وەستاو، لە ژێر ئاو، یان لە کاتی بارانی بەخوڕدا بەکاربهێنرێت بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ئاودانەکە.

  • درزەکان بە ئاسانی پڕ دەکاتەوە: پێکهاتە بەهێزکراوەکەی بە ڕیشاڵ، بە شێوەیەکی چالاک درزەکان پڕ دەکاتەوە کە هێزێکی پێکەوەنسانی بەرزی پێدەبەخشێت وە لەهەمان کاتدا بە نەرمی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەورەبوون و بچووک بوونەوەی درزەکاندا بکشێت و ڕێگری لە گەورەبوون و ئاودان بکات.

  • بە بەهێزی بە (نزیکەی) هەموو ڕووکارێکەوە دەنووسێت: شووشە، بەرد، دار، خشت، کۆنکرێت (چیمەنتۆ)، قیڕ، ئەلەمنیۆم، زینك، PVCی ڕەق، سیرامیک و هتد.

⚠️ لە کوێ بەکار ناهێنرێت؟

بەرهەمی هایدرۆفلێکس تەنها بۆ چاککردنەوە و پڕکردنەوەی درز دروستکراوە؛ بۆ داپۆشینی ڕووبەری گەورە گونجاو نییە.

شێوازی بەکارهێنان:
  1. ئامادەکاری: پێش بەکارهێنان، لە ناو خۆیدا ماددەکە بە باشی تێکەڵ بکە. هەر جۆرە پاشماوەیەکی شل، قوڕ، تەپوتۆز، خۆڵ و پیسی یان قەوزە لەسەر درزەکە و چواردەوری پاک بکەرەوە.

  2. بەکارهێنان: بە بەکارهێنانی فڵچە، ڕۆڵە یان شفرە و کەفە (گەنجاوترین بژاردە)، چینێکی خەست (ئەستوور) ڕاستەوخۆ بخەرە ناو و سەر درزەکە. بۆ بەدەستهێنانی بەهێزترین جێگیری، فڵچەکە بە شێوەی ستوونی (ئاسۆیی و ستوونی) بەسەر ئاراستەی درزەکەدا بهێنە.

  3. بەکارهێنان لە ژێر ئاودا: لە ژێر ئاودا مادەکە بە توندی بەسەر درزەکەدا دابگرە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە کە مادەکە ئاوەکە لادەدات و ڕاستەوخۆ دەچێتە قوڵای درزەکە و بە ڕووە بنەڕەتییەکەوە دەنووسێت.

  4. بۆ درزە قووڵ و سەختەکان: لە حاڵەتە زۆر قورسەکاندا، لێگەڕێ چینی یەکەمی ئەستوور بە تەواوی وشک بێتەوە، پاشان دوای چەند ڕۆژێک چینی دووەم بەکاربهێنە.

  • ڕێژەی داپۆشین (Coverage): نزیکەی 1 بۆ 2 لیتر بۆ هەر مەتر چوارگۆشە بەکاربهێنرێت.

  • پاککردنەوە: دوای تەواوبوون، فڵچە و ئامرازەکانی کارکردنت بە نەوتی سپی (White spirit) یاخود تەنەر پاک بکەرەوە.

  • ئامادە بۆ هاتووچۆ: دوای وشکبوونەوەی تەواوەتی (1 تا 2 ڕۆژی پێویستە)، دەکرێت بەسەریدا بڕۆیت، یان بۆیاخ بکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دەوروبەریدا ڕەنگەکەی یەکبگرێتەوە.


ڕەنگ: خۆڵەمێشی
قەبارە
1.0 kg

نرخی ئاسایی 30,000 IQD

گەیاندن و ناردن

گەیاندن بۆ سەرانسەری عێراق، بە شێوازێکی خێرا و متمانەپێکراو بۆ بەردەم دەرگای ماڵەکەت. ئێمە دڵنیایی دەدەین لە گەیشتنی داواکارییەکانت بە سەلامەتی و لە کاتی خۆیدا، لە هەر شوێنێکی وڵات بیت.