گەیاندن بەخۆڕاییە بۆ داواکاری زیاتر لە 200 هەزار دینار

Rawle  |  کۆد: 500064  |  بارکۆد: 4251166500064

هایدرۆفلێکس


هایدرۆفلێکس (HYDROFLEX)
ماددەی شلی لاستیکی بەهێز کراو بە فایبەرە بۆ چاککردن و گرتنی درز

 بەهێزترین ماددەی دژەئاوە کە بە ئاسانی بە هەموو جۆرە ڕووکارێکەوە دەنووسێت؛ چ لە ناوەوە و دەرەوەی خانوو، یان بۆ بەلەم، کاراڤان.

لەسەر ئەم ڕووانە بەکاردێت: ئەلەمینیۆم، فافۆن، زینگ، قورقوشم، شووشە، بەرد، قیر (ئەسفەلت)، چیمەنتۆ، خشت، گرانێت، پی-ڤی-سی (Rigid PVC)، تەختە و کاشی.

باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی سەربان: ئەم ماددەیە چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی دڵۆپەکردنی سەربان و سەقف دەکات. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ جەمەلۆن و بنمیچ، معالجە کردنی جۆینی بۆری پلاستیکی و ئاوەڕۆکان. دوای وشکبوونەوەش دەکرێت بۆیەی بکەیت.

ڕێنمایی بەکارهێنان (زۆر ئاسانە):

  • پاککردنەوە: پێش دەستپێکردن، شوێنەکە لە تۆز، خۆڵ، چەوری و هەر ماددەیەکی دیکە کە پێشتر بەکارهاتووە و هەڵیداوە پاک بکەرەوە.

  • تێکدان: ماددەکە پێش بەکارهێنان لە ناو قوتییەکەدا بە باشی تێکەڵ بکە.

  • بەکارهێنان: بە فڵچە یان شفرە، چینێکی ئەستوور بە شێوەی ئاسۆیی و ستوونی بدە لەسەر درزەکە.

  • حاڵەتی قورس: ئەگەر درزەکە زۆر گەورە بوو، دوای چەند ڕۆژێک چینێکی دووەمی بەسەردا بدەرەوە.

  • بڕی بەکاربردن: هەر لیترێک بەشی تا یەک مەتر دەکات. (ئەم بەرهەمە تەنها بۆ داپۆشینی دەمی درز و کونەکانە وەک بۆیاخ یاخود مەوادەکانی دیکەی معالجە بۆ داپۆشینی ڕووبەرێکی زۆر نابێت).

  • پاککردنەوەی ئامرازەکان: دوای تەواوبوون، فڵچە و ئامرازەکانت بە نەوتی سپی یان تەنەر پاک بکەرەوە.


ڕەنگ: خۆڵەمێشی
قەبارە
1.0 kg

نرخی ئاسایی 32,000 IQD

گەیاندن و ناردن

گەیاندن بۆ سەرانسەری عێراق، بە شێوازێکی خێرا و متمانەپێکراو بۆ بەردەم دەرگای ماڵەکەت. ئێمە دڵنیایی دەدەین لە گەیشتنی داواکارییەکانت بە سەلامەتی و لە کاتی خۆیدا، لە هەر شوێنێکی وڵات بیت.