هایدرۆفلێکس
هایدرۆفلێکس (HYDROFLEX)
ماددەی شلی لاستیکی بەهێز کراو بە فایبەرە بۆ چاککردن و گرتنی درز
بەهێزترین ماددەی دژەئاوە کە بە ئاسانی بە هەموو جۆرە ڕووکارێکەوە دەنووسێت؛ چ لە ناوەوە و دەرەوەی خانوو، یان بۆ بەلەم، کاراڤان.
لەسەر ئەم ڕووانە بەکاردێت: ئەلەمینیۆم، فافۆن، زینگ، قورقوشم، شووشە، بەرد، قیر (ئەسفەلت)، چیمەنتۆ، خشت، گرانێت، پی-ڤی-سی (Rigid PVC)، تەختە و کاشی.
باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی سەربان: ئەم ماددەیە چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی دڵۆپەکردنی سەربان و سەقف دەکات. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ جەمەلۆن و بنمیچ، معالجە کردنی جۆینی بۆری پلاستیکی و ئاوەڕۆکان. دوای وشکبوونەوەش دەکرێت بۆیەی بکەیت.
ڕێنمایی بەکارهێنان (زۆر ئاسانە):
-
پاککردنەوە: پێش دەستپێکردن، شوێنەکە لە تۆز، خۆڵ، چەوری و هەر ماددەیەکی دیکە کە پێشتر بەکارهاتووە و هەڵیداوە پاک بکەرەوە.
-
تێکدان: ماددەکە پێش بەکارهێنان لە ناو قوتییەکەدا بە باشی تێکەڵ بکە.
-
بەکارهێنان: بە فڵچە یان شفرە، چینێکی ئەستوور بە شێوەی ئاسۆیی و ستوونی بدە لەسەر درزەکە.
-
حاڵەتی قورس: ئەگەر درزەکە زۆر گەورە بوو، دوای چەند ڕۆژێک چینێکی دووەمی بەسەردا بدەرەوە.
-
بڕی بەکاربردن: هەر لیترێک بەشی تا یەک مەتر دەکات. (ئەم بەرهەمە تەنها بۆ داپۆشینی دەمی درز و کونەکانە وەک بۆیاخ یاخود مەوادەکانی دیکەی معالجە بۆ داپۆشینی ڕووبەرێکی زۆر نابێت).
-
پاککردنەوەی ئامرازەکان: دوای تەواوبوون، فڵچە و ئامرازەکانت بە نەوتی سپی یان تەنەر پاک بکەرەوە.
هایدرۆفلێکس - خۆڵەمێشی / 1 لتر ەم بەرهەمە لە ئێستادا لە کۆگا نەماوە و بە زووترین کات دوای گەیشتنی، بۆت ڕەوانە دەکرێت.
گەیاندن و ناردن
گەیاندن و ناردن
گەیاندن بۆ سەرانسەری عێراق، بە شێوازێکی خێرا و متمانەپێکراو بۆ بەردەم دەرگای ماڵەکەت. ئێمە دڵنیایی دەدەین لە گەیشتنی داواکارییەکانت بە سەلامەتی و لە کاتی خۆیدا، لە هەر شوێنێکی وڵات بیت.
هایدرۆفلێکس - خۆڵەمێشی / 1 لتر ەم بەرهەمە لە ئێستادا لە کۆگا نەماوە و بە زووترین کات دوای گەیشتنی، بۆت ڕەوانە دەکرێت.
