گەیاندن بەخۆڕاییە بۆ داواکاری زیاتر لە 200 هەزار دینار

Dupli-Color  |  کۆد: S467530  |  بارکۆد: 4048500467530

بۆیاخی سپرای نەسووت


بۆیاخی سپرای نەسووت DUPLI-COLOR Thermo Spray (قەبارەی ٤٠٠ مل)

کەلوپەلەکانت بپارێزە و نوێیان بکەرەوە بەرامبەر گەرمی بەرز بە بەکارهێنانی سپرای DUPLI-COLOR Thermo Spray. ئەم بۆیەیە تایبەت بۆ ئەو شوێنانە دروستکراوە کە پلەی گەرمییان زۆر بەرز دەبێتەوە و بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئاگردا هەیە. ڕەنگێکی مات و بەرگرییەکی بەهێزی هەیە.

گونجاوە بۆ بۆیاخکردنی مەقەڵی، سۆپا، لوولەی سۆپا، گزۆزی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ، و پارچەکانی ئۆتۆمبێل و هەر ڕەوویەک کە بەرکەوتەی لەگەڵ ئاگر و پلەی گەرمی بەرزدا هەیە.

تایبەتمەندیە سەرەکییەکان:
  • بەرگریی زۆر بەرز لە گەرمی: بەرگەی گەرمی لە ٣٠٠°C تا ٦٩٠°C دەگرێت (بەپێی ڕەنگەکە).
  • بێ نیاز لە پڕایمەر: ڕاستەوخۆ دەدرێت لەسەر کانزاکە و پێویستی بە ئەستەر یان پڕایمەر نییە.
  • بەرگری لە کەشوهەوا و بەنزین: بەرگەی باران، ڕووشان، بەنزین و ڕۆن دەگرێت.
  • وشکبوونەوەی خێرا: لە ماوەی ٦٠ خولەکدا تەواو وشک دەبێتەوە و ئامادەدەبێت بۆ بەکارهێنان و دەستلێدان.
زانیارییە تەکنیکییەکان:
  • قەبارەی قوتوو: 400 مل
  • ڕووبەری داپۆشین: نزیکەی 1.5 مەتر دووجار بۆ هەر قوتوویەک
  • بەرگریی گەرمی بەپێی ڕەنگ:
    • ڕەش و زیوی: تا 690° سیلیزی
    • ڕەنگی ئاسنی (نەوتی): تا 600° سیلیزی
    • سپی: تا 500° سیلیزی
    • سور: تا 300° سیلیزی
ڕێنمایی بەکارهێنان:
  1. ئامادەکردنی ڕووەکە: ژەنگ و پیسیەکانی ڕووەکە بە باشی پاکبکەرەوە و وشکی بکەرەوە. پڕایمەر بەکارمەهێنە، ڕاستەوخۆ بیڕشێنە سەر ئاسنەکە.
  2. شڵەقاندن: قوتووەکە بۆ ماوەی ٢ خولەک بە باشی بشڵەقێنە.
  3. بۆیاخکردن: لە دووری ٢٥ سم چەند چینێکی تەنک بڕشێنە (چینی تەنک بەرگری گەرمی زیاتر دەبێت)
  4. ڕەقبوونەوە (Curing): دوای ١ کاتژمێر لە وشکبوونەوە، پێویستە پارچە بۆیاخکراوەکە بۆ ماوەی ١ کاتژمێر گەرم بکرێت تا پلەی گەرمی ١٦٠°C بۆ ئەوەی بۆیەکە بە تەواوی ڕەق و قایم ببێت هێزی بەرگری زیاتر ببێت.

قەبارە
ڕەنگ: سلڤەری مات / °690°
370 g

نرخی ئاسایی 15,000 IQD

گەیاندن و ناردن

گەیاندن بۆ سەرانسەری عێراق، بە شێوازێکی خێرا و متمانەپێکراو بۆ بەردەم دەرگای ماڵەکەت. ئێمە دڵنیایی دەدەین لە گەیشتنی داواکارییەکانت بە سەلامەتی و لە کاتی خۆیدا، لە هەر شوێنێکی وڵات بیت.